نوفمبر 4, 2026 2:41 مساءً

هيأة الإعلام والاتصالات تعلن إطفاء البدالات الرئيسة لشركة كورك وتوقف تغطية شبكتها في 14 محافظة

873089414_2459546121246495_1099441275447374706_n

أعلنت هيأة الإعلام والاتصالات، اليوم الأحد 1 تشرين الثاني 2026، المباشرة رسمياً بتنفيذ إجراءات إطفاء بدالات شركة كورك تيليكوم، بالتعاون مع جهاز الأمن الوطني العراقي، بعد انتهاء المهلة الممنوحة لمستخدمي الشركة، وذلك في إطار الإجراءات التنظيمية والقانونية المتخذة بحقها.

وأوضحت الهيأة أن الفرق المختصة أغلقت 4 بدالات رئيسية للشركة، بواقع بدالة واحدة في محافظة بابل، وأخرى في محافظة البصرة، وبدالتين في العاصمة بغداد، فضلاً عن إغلاق الموقع الرئيسي للشركة في محافظة كركوك، ضمن خطة تنفيذية بالتنسيق مع الجهات المعنية.

وأكدت الهيأة أن هذه الإجراءات أسفرت عن توقف تغطية شبكة كورك في 14 محافظة عراقية، باستثناء محافظات إقليم كردستان، مشيرةً إلى أن التنسيق جارٍ حالياً لاستكمال إجراءات إطفاء الشبكة في محافظة نينوى، بما يضمن استكمال الإجراءات المتبقية.

وبيّنت الهيأة أن المباشرة بإطفاء البدالات جاءت بعد انتهاء المهلة الإضافية التي أعلنتها في 6 تشرين الأول 2026، استجابةً لطلب لجنة النقل والاتصالات في مجلس النواب العراقي، والتي امتدت حتى 1 تشرين الثاني، مراعاةً لمصالح المستخدمين ومنحهم الوقت اللازم لتأمين حساباتهم وخدماتهم الرقمية.

وشددت هيأة الإعلام والاتصالات على أن إجراءات إطفاء الشبكة لا تعني مطالبة المشتركين بإتلاف شرائحهم أو التخلي عن أرقامهم، مؤكدةً استمرار حرصها على حماية حقوق المستخدمين والحفاظ على مصالحهم، بالتوازي مع إنفاذ الإجراءات القانونية والتنظيمية وحماية حقوق الدولة.

مكتب الإعلام والاتصال الحكومي

هيأة الإعلام والاتصالات – بغداد

1- تشرين الثاني 2026

…………………………………

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان: سەنتراڵە سەرەکییەکانی کۆڕەک تێلیکۆم کوژێنرانەوە و داپۆشینی تۆڕەکەی لە 14 پارێزگا وەستا

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ی تشرینی دووەمی 2026، ئاشکرای کرد کە بە هاوکاریی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بە فەرمی دەستی بە جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی کوژاندنەوەی سەنتراڵەکانی کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم کردووە. ئەم هەنگاوە دوای کۆتاییهاتنی ئەو ماوەیە هاتووە کە بە بەکارهێنەرانی کۆمپانیاکە درابوو، لە چوارچێوەی ئەو ڕێکارە یاسایی و ڕێکخستنییانەی بەرامبەر کۆمپانیاکە گیراونەتەبەر.

دەستەکە ڕوونی کردەوە کە تیمە پسپۆڕەکان 4 سەنتراڵی سەرەکیی کۆمپانیاکەیان داخستووە؛ یەک سەنتراڵ لە پارێزگای بابل، یەکێکی دیکە لە پارێزگای بەسرە و دوو سەنتراڵ لە پایتەخت، بەغدا، جگە لە داخستنی شوێنی سەرەکیی کۆمپانیاکە لە پارێزگای کەرکووک. ئەم ڕێکارانەش لە چوارچێوەی پلانێکی جێبەجێکردن و بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجام دراون.

دەستەکە دووپاتی کردەوە کە ئەم ڕێکارانە بوونەتە هۆی وەستانی داپۆشینی تۆڕی کۆڕەک لە 14 پارێزگای عێراق، جگە لە سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئێستادا هەماهەنگی بەردەوامە بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی کوژاندنەوەی تۆڕەکە لە پارێزگای نەینەوا، بە شێوەیەک کە جێبەجێکردنی ڕێکارە ماوەتەوەکان مسۆگەر بکرێت.

دەستەکە ڕوونی کردەوە کە دەستپێکردن بە کوژاندنەوەی سەنتراڵەکان دوای کۆتاییهاتنی ئەو ماوە زیادەیە بوو کە لە 6ی تشرینی یەکەمی 2026 ڕایگەیاندبوو و تا 1ی تشرینی دووەم درێژ کرابووەوە. ئەم ماوەیەش لە وەڵامی داواکاریی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق درێژ کرابووەوە، بۆ ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی بەکارهێنەران و پێدانی کاتی پێویست بەوان بۆ پاراستنی هەژمار و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانیان.

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان جەختی کردەوە کە ڕێکارەکانی کوژاندنەوەی تۆڕەکە مانای ئەوە نییە کە داوا لە هاوبەشەکان بکرێت سیمکارتەکانیان لەناو ببەن یان واز لە ژمارەکانیان بهێنن. هەروەها دووپاتی کردەوە کە بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی بەکارهێنەران، هاوشان لەگەڵ جێبەجێکردنی ڕێکارە یاسایی و ڕێکخستنییەکان و پاراستنی مافەکانی دەوڵەت.

…………………………………

نووسینگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیی حکومی

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان – بەغدا

1ی تشرینی دووەمی 2026

شاركنا في مواقع التواصل الاجتماعي

أحدث نشاطات الهيئة

الموقع الرسمي تم تطويره من قبل هيأة الاعلام والاتصالات / قسم النطاق العراقي